خه‌ڵكى ئيلام داواى كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى ئازادى بازرگانى ده‌كه‌ن

تاكو ئێستا پەرلەمان و حكومەتی ئێران وەڵامی داواكارییەكانی ئەوانی نەداوەتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9980b9ec-7e47-434b-871b-d6e1aaa3cdec/sinury%20mehran.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

خەڵك و بەرپرسانی خۆجێی پارێزگای ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستان داوای ئەوە دەكەن كە سنووری ميھرانی نێوان رۆژھەڵاتی كوردستان و عێراق بكرێتە ناوچەی ئازادی بازرگانی، تاكو ئێستا پەرلەمان و حكومەتی ئێران وەڵامی داواكارییەكانی ئەوانی نەداوەتەوە.

زیاتر لە ساڵێكە پرۆژەی بەفەرمیكردنی ناوچەكە لە پەرلەمانی ئێرانە، بەڵام  تاكوو ئێستا قسەی لەسەر نەكراوە.

محەممەد رەزا مروارید پارێزگاری ئیلام بە ھەواڵدەری ميھری گووتوە، سنووری ميھران دەرگای سەرەكی زیارەتكارانی ئێران بۆ كەربەلایە، بۆ ھەناردەكردنی شتومەكیش شوێنێكی گونجاووە، بە گوتەی پارێزگای ئیلام كردنی ئەو سنوورە وەكوو دەروازەیەكی ئازاد ھەژاری كەمدەكاتەوە، كاریش بۆ بێكارە زۆرو زەوەندەكانی ئیلام دەدۆزێتەوە.

پارێزگای ئیلام 420 كیلۆمەتر سنووری ھاوبەشی لەگەڵ عێراق ھەیە، چەندین كيڵگەی نەوت و گازی ھاوبەشیشیان ھەیە، ساڵانەش بەدەیان ھەزار شیعە مەزھەبی ھەردوولا بەسنووری ميھراندا ھاتوچۆ دەكەن. بەڵام تاكوو ئێستا نەبووەتە پاروە نانێك بۆ سفرەی ھەژارترین پارێزگای رۆژھەڵاتی كوردستان.