رێكخراوێكى نێودهوڵهتى داواى پێشگرتن به حهشدى شهعبى دهكات
داوا لە حکوومەت و بەرپرسانی عێراق دەکات رێگە نەدەن، میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ بکەن.
K24 – ههولێر:
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ناسراو بە ھیومان رایتس ۆچ داوا لە حکوومەت و بەرپرسانی عێراق دەکات رێگە نەدەن، میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ بکەن.
ئهو رێكخراوه راشيگهياندووه، ئەگەر حەشدی شەعبی لە شەڕی مووسڵدا بەشداربێت، ئەوا ھاووڵاتییانی مووسڵیش رووبەڕووی پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی دەبنەوە.
پێشتر چەندین جار لەلایەن سیاسییە سووننەكانەوە داوای ئەوە كراوە كە بە ھیچ شێوەیەك حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ نەكات و لەو بارەیەشەوە ھادی عامری كە بەرپرسی یەكەمی حەشدی شەعبییە لە لێدوانێكیدا گوتبووی ھێزەكانی حەشدی شەعبی بەشداری دەبن لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵدا و ھیچ كەسێكیش ناتوانێت رێگرییان لێبكات.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھیومان رایتس ۆچ باس لەوە دەكات كە ھێزەكانی حەشدی شەعبی كوشتاری بە كۆمەڵیان دەرھەق بە خەڵكی سوننە لە ناوچەكانی تكریت و فەلووجە ئەنجامداوە.