خزمەتگوزارییەکانی پڕۆژەی "هەژماری من" فراوانتر دەکرێت

K24 – هەولێر:

یەکێک لەو خزمەتگوزارییانەی لە رێگەی هەژماری من پێشکەش بە فەرمانبەران دەکرێت خزمەتگوزاری ئۆف پۆینتە، بەگوێرەی ئەم خزمەتگوزارییە فەرمانبەران پێوستیان بەوە نابێت پارەی کاش لەگەڵ خۆیان هەڵبگرن لە رێگەی ئەو خزمەتگوزارییەوە دەتوانن لە تەواوی هەرێمی کوردستان و جیهانیش کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن. لە دوای راگەیاندنی پڕۆژەی هەژماری من ئێستا لە چەند شوێنێک هاووڵاتییان بە کارتی بانکی کاڵا و پێداویستییەکانیان دەکڕن.

وەديع نووری، سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، "کارتی بانکی، کارتێکی بچووکە لە خواردنگە و نەخۆشخانەکان و سەرجەم سەنتەرە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان بەکاردێت، تۆ لەجێگەی ئەوەی پارەی کاش لە گیرفانت بێت، پارەکەت دەیخەیتە سەر ئەو کارتە و لەهەرجێگەیەکی جیهان بتەوێت بەکاریدەهێنیت، خاڵی دووەم ئەوەیە تۆ لە پارەکەی خۆت دڵنیایت و دزیت لێناکرێت".

Fly Erbil Advertisment