فڕۆكهيهكى نوێ خێرايى پێنج جار له دهنگ زياتره
كۆمەڵە زانایەك كار لەسەر درووستكردنی فڕۆكەی موشەكی، ھایپەرسۆنیك، دەكەن، كە 5 جار لە دەنگ خێراتر و گەشتی ئاسمانی لە تێكڕای زەویدا لە نێوان 4 تا 4 كاتژمێر 30 خولهك دەخایەنێت.
K24 – ههولێر:
كۆمەڵە زانایەك كار لەسەر درووستكردنی فڕۆكەی موشەكی، ھایپەرسۆنیك، دەكەن، كە 5 جار لە دەنگ خێراتر و گەشتی ئاسمانی لە تێكڕای زەویدا لە نێوان 4 تا 4 كاتژمێر 30 خولهك دەخایەنێت.
كۆمەڵێك ئەندازیاری فڕۆكەوانی لە بەریتانیا گەشە بە بزوێنەرێكی فڕۆكە دەدەن كە بە تەواوكردن و سەركەوتنی پرۆژەكە، شۆڕشێك لە بواری فڕۆكەوانی دروستدەكات.
پێشبینی دەكرێت بە كەمتر لە 4 كاتژمێر لە لەندەن بگات بە سیدنی، ئوستراڵیا. ئەمەش وەك ههنگاوێك بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی خێرایی لەدەنگ بە 5 جار، یان ھایپەرسۆنیك.
پرۆژەی دروستكردنی فڕۆكەكە لە ئێستا لە خەیاڵی زانستی دەچێت، بەڵام لە رووی تیۆرییەوە زۆر گونجاوە. فڕۆكەكەش بە فڕۆكەی موشەكی دەناسرێت، خێراترین فڕۆكەی ئێستاش كۆنكۆردە.
لە ئێستادا بزوێنەری فڕۆكەكە لە قۆناغی دروستكردن و تاقیكردنەوەدایە و نمونەی 3 رەھەندیش ئامادەیە. یەكێك لە باشترین لایەنەكانی فڕۆكەكە، ئاڵوگۆڕی گەرمی و ساردییە، كە بەرگەی 1000 پلەی سەدی دەگرێت تا 150 پلە لە ژێر پلەی بەستن تواناى جوڵهى ههيه. بزوێنەرەكەش لە بۆشایی ئاسمان و دەرەوەی زەوی دەبێتە ھایپەرسۆنیك و موشەكی و 5 جار خێراتر دەبێت لە دەنگ. دەشكرێت وەك فڕۆكەیەكی ئاسایی، لە فڕۆكەخانەیەكی ئاسایی بفڕێت و رووبكاتە ھەر روانگە و شوێنێك لە بۆشایی ئاسمان.
ئالان بۆند، دامەزرێنەری بزوێنەری موشەكی دهڵێت: "ئێمە لە چاوەڕوانی شۆڕشێكین لە گەشتی فڕۆكە، بە خێراییەكی ناوازە بەرەو ئاسمان، لەم ھەسارەیەش بۆ ھەر روانگە و شوێنێك، لە ماوەی 4 تا 4 كاتژمێر و نیو".
پێشبینی دروستكردنی فڕۆكەی ھایپەرسۆنیك، یان موشەكی، لە قۆناغی تاقیكردنەوەدا 5-10 ساڵ دەخایەنێت.
لە ئێستاشدا ناوەندی بۆشاییگەری ئەوروپی، ئی. ئێس. ئێی، ئارەزووی لە كڕین و خاوەندارێتیكردنی پرۆژەكە ھەیە و پلانی تەرخانكردنی 10 ملیۆن یۆرۆیان ھەیە. بەڵام كۆمپانی و ھێڵە ئاسمانییەكان لە ئێستادا نایانەوێت، ھیچ سەركێشییەك ئەنجامدەن.