داعش 84 كاتژمێر جارێك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌دات
جگه له‌و ناوچانه‌ی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوه‌كه‌دایه

K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی "Intel Center" كه چاودێری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ناسراو به داعش، هه‌ر 84 كاتژمێرێك جارێك، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌و سه‌نته‌ره له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، جیهان رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك په‌لاماری تیرۆریستی ده‌بێته‌وه، چ ئه‌وانه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، یاخود له رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی، له دووره‌وه راده‌سپێردرێن په‌لاماره‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له سه‌رتاسه‌ری جیهان، جگه له عێراق، شام، لیبیا و سینای میسر، یاخود ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدایه، 84 كاتژمێر جارێك، ئه‌و رێكخراوه، یاخود ئه‌ندامانی، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌نته‌ره له راپۆرته‌كه‌یدا، روونیكردووه‌ته‌وه، په‌لاماره‌كانی داعش، له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی ئه‌مساڵه‌وه، له توركیاوه تا به‌نگلادیش و له ئه‌مه‌ریكاوه تا ئیندۆنیسیا، ئه‌نجامدراون و به لێكدانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ش، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش له سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆبكرێنه‌وه، ئه‌وا هه‌ر 84 كاتژمێرێك، په‌لامارێكی ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، نیوه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی داعش ئه‌نجامی داون، له‌و ناوچانه‌ن كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا نین و كرده‌وه‌كانی كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر متمانه‌ی هاووڵاتییان له وڵاتانی ئه‌وروپی به حكوومه‌ته‌كانییان، له توانای رێگرتن و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه.
سه‌رچاوه: CNN