پڕۆژەیەک بۆ پایسکلسواران و بەرهەمهێنانی کارەبا جێبەجێدەکرێت

پڕۆژەیەک بۆ پایسکلسواران و بەرهەمهێنانی کارەبا جێبەجێدەکرێت
پڕۆژەیەک بۆ پایسکلسواران و بەرهەمهێنانی کارەبا جێبەجێدەکرێت

K24 - هەولـێـر

یەکێک لە کار و پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدان بووە بە لاوان و خزمەتگووزارییەکانی هاووڵاتییان، پڕۆژەی "بایکسۆل" دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتریی هەولێری پایتەخت و بیرۆكەی پڕۆژەکە هی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی ئۆکتۆبەری 2023، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی بایكسۆل کە دەکەوێتە نێـوان هـەردوو سـایدی شـەقامی 120  مەتـری شـاری هەولێـر، بـەدرێژایـی 40 کیلۆمەتر جێبەجـێدەكرێـت؛ هـەردوو قۆناغـی تاقیكردنـەوەی لایەنی تەكنیكــی بەدرێژایــی 100 مەتــر و لایەنە ڕێڕەوەکەی بەدرێژایــی 200 مەتــر، جێبەجـێكـراوە و سـەركەوتنی بەدەسـتهێنـاوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە دروسـتكردنی داپۆشـەرەكەی وەرگرتنـی وزەی خـۆری بـە درێژایـی 40 كیلۆمەتـر بـۆ دەكرێـت کە لەیەک کاتدا دەبێتە سـێبەر بـۆ پایسكلسـواران و دەبێتە هـۆی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبــاش بە توانای 60 مێــگاوات كــە بــەدەر لــە ڕووناككردنــەوەی ڕێڕەوەكــە و سـایدەكان، تێكـەڵ بـە تـۆڕی كارەبـای كارەبـای نیشتمانی دەكرێت.

تایبەتمەندییەكانی پڕۆژەکە:

1. درێژتریـن ڕێـڕەوی پایسكیلسـوارییە لە هەرێمـی كوردسـتان بـێ بوونـی یەكتربـڕ و ڕێـڕەوی ئۆتۆمبێـل و پیـادە.

2. لـە هـەردوولایەوە بـە گارداڵێـڵ پارێـزراوە و بەمـەش پایسكلسـواران پارێـزراو دەبـن لـە ڕووداوی نەخـوازراو.

3. لـە مـەودای هـەر 2 كیلۆمەتـری ڕێڕەوەكـە، پردێكـی پەڕینـەوەی بـە بوونـی تەلبەنـد، بــۆ دروســتدەكرێــت بــۆ ڕێگریكــردن لە هاتنەنــاوەوەی خەڵــك و دروســتنەبوونی مەترســی لەســەر ژیانــی هاووڵاتییــان و شــەقامەكە.

4. لـە ئاینـدەدا ئەم ڕێـڕەوە دەبەسـررێتەوە بـە ڕێڕەوەكانـی دیكـەی پایسكلسـواری لـەنێـو شـار.

5. بــە درێژایــی ڕێڕەوەكــە، 160 هەزار دار دەچێندرێــت كــە دەبێتە هۆی زیادکردنی جوانــی و ڕێــژەی ســەوزایی و ئۆکسجین.

ئەمە لە کاتێکدایە وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ساڵانە زیاتر لە چوار هەزار و 300  مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن. لەو ژمارەیە 75%ـی لە رێگەی سووتەمەنییەوەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان دابین بکات، پێویستی بە زیاتر لە پێنج هەزار و 600 مێگاوات کارەبایە.


ئامادەکردن: لاڤین عومەر

Fly Erbil Advertisment