داواى ديدارى ئۆجه‌لان ده‌كرێت
دەڵێن: لێدوانەكانی بەرپرسانی توركیا سەبارەت بە تەندروستی ئۆجەلان قەناعەتمان پێناھێنێت.
K24 – هه‌ولێر:
بنه‌ماڵه و پارێزەرانی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەڵێن: لێدوانەكانی بەرپرسانی توركیا سەبارەت بە تەندروستی ئۆجەلان قەناعەتمان پێناھێنێت. ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، كە تاوەكوو رووبەڕوو دیدارێك لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامنەدەن ئاسودە نابن.
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)ى له 1979 دامه‌زراندووه و له 15ى ئاب/ته‌باخى 1984 شه‌ڕى چه‌كدارى دژ به سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا زياتر له 35 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
له 15ى شوباتى 1999 ئۆجه‌لان، له پرۆسه‌يه‌كى هه‌واڵگرييانه‌دا، له كينيا ده‌ستگيركرا و به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى توركيا له لايه‌ن رفێنه‌ره‌كانييه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستگيركردنييدا، حكومه‌تى توركيا ئۆجه‌لانى راده‌ستى دادگا كرد. له لايه‌ن دادگاى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى له سێداره‌دان مه‌حكوم كرا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆيى و دادوه‌رييه‌كانى جيهان دادگاى توركيايان ناچار كرد، هه‌موارى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه بكات و سزاكه‌ى بۆ زيندانى هه‌تا هه‌تايى بگۆڕێت.
له ئێستاشدا توركيا داواى چه‌كدانانى ئه‌و پارته ده‌كات و له به‌رامبه‌ريشدا، به‌رپرسانى په‌كه‌كه ئه‌و داوايه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.