دەیەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

K24 - هەولێر
لەژێر درووشمى "وەرزش کۆمان دەکاتەوە" رۆژى هەینى دەیەمین ماراسۆنى نێودەوڵەتى هەولێر، بە بەشدارى سەدان کەس لە هەولێر بەرێوەدەچێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی رۆشنبیری وەرزش و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەژێر درووشمی وەرزش کۆمان دەکاتەوە دەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی لە هەولێر لە رۆژی هەینی کە دەکاتە 27 تشرینی یەکەمی2023 بەبەشداری هەزارەها کەس بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی خستە روو، شوێنى دەستپێکی راکردن لەسەر شەقامى 40 مەتری دەبێت بەرامبەر هۆتێل دیڤان. خاڵى کۆتاییان لەناو پارکى سامى عەبدولرحمان دەبێت لە دەرگاى سەرەکى شەقامی 60 مەتری بەرامبەر پەرلەمان نزیک دەریاچە.