ئه‌ردۆغان: ئه‌نقه‌ره كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كات

K24 – هەولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، به ته‌له‌فۆن دۆخی غه‌ززه‌یان تاووتوێكرد و رایانگه‌یاند، بێده‌نگبوونی وڵاتانی رۆژئاوا، دۆخی مرۆیی غه‌ززه خراپترده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌ردۆغان به ڤلادیمێر پوتنی راگه‌یاندووه، دڕندایه‌تی ئیسرائیل رۆژ دوای رۆژ له غه‌ززه زیادده‌كات و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌رده‌وام ده‌كوژرێن.
ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌كات.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین، 18 رۆژە جەنگ بەردەوامە و 5791 فەڵەستینی کوژراون 16297 کەسیش بریندارن .
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکانیش، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، دواتریش سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.