گوتەبێژی پێنتاگۆن: هێرشەکان بۆسەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریا زیادیان کردووە

K24 – هەولێر:
پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، ناردنی هێزی سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکە بۆ نەیارەکانمان کە لە ئەگەری هێرشکردنە سەرمان لە سووریا و عێراق وەڵامی زۆر توندمان دەبێت. گوتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت، ئێران و میلیشیاکانی سەربەو وڵاتە دەیانەوێت ئاڵۆزی هەموو ناوچەکە بگرێتەوە و بەردەوام هێزەکانمان لە سووریا و عێراق دەکەنە ئامانج، دەبێ باش بزانن لە پاراستنی سەرباز و بەرژەوەندییەکانمان لەناوچەکە دوو دڵ نابین.
ئەمڕۆ سێشەممە (24ـی تشرینی یەکەمی 2023) پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لەگەڵ ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە ئامانج لێی بۆ ئەگەری رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەکانە ئەگەر شەڕەکە فراونتر بوو. پەیامێکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئاڵۆزییەکە هەموو ناوچەکە بگرێتەوە، پێیان دەڵێین بیرۆکەیەکی خراپە".
گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتی: ئێمە هێزمان لە عێراق و سووریا هەیە. لە عێراق لەسەر داواکاری فەرمی ئەو وڵاتە لەوێن و ئامانجمان لەناوبردنی داعشە لە سووریاش هەمان ئەرکمان هەیە.
پات رایدەر، ئاماژەی بەوەدا، "دەبینین میلیشیاکانی سەربە ئێران یەکەمجار نیە هێرشدەکەنە سەر هێزەکانمان و دەیانەوێت ئاڵۆزی دروستبکەن و چاومان لەسەر ئەرکەکەمان لابدەن ئێمەش دەمانەوێت هەموو پێداویستیەکمان لەبەردەست بێت بۆ پاراستنی خەڵکی خۆمان و هیچکات دوو دڵ نابین لەپاراستنیان ئەگەر مەترسیان بکەوێتەسەر چونکە ئەرکێکی گرنگ رادەپەرێنن کە بۆ ئاسایشی نیشتمانیمان گرنگە ئەویش لەناوبردنی یەکجاری داعشە".
گوتەبێژی پێنتاگۆن ،گوتیشی: هێرشەکان بۆسەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریا زیادیان کردووە، هەروەها سیستەمی بەرگری ئاسمانیمان لە ناوچەکەدا بۆ پاراستنی هێزەکانمان جێگیرکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە (24ـی تشرینی یەکەمی 2023) ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی عێراقی رایانگه‌یاند، به دوو مووشه‌كی گراد مووشه‌ك جارێكی دیكه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار کرایە ئامانج. ئاماژەیان بەوەشکردووە، مووشەکەکان له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، راسته‌وخۆ دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌كۆی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به بوونی هیچ قوربانییه‌ك بدرێت و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مه پێنجه‌م هێرشی هاوشێوه‌یه ده‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشانه‌ش، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا هۆشدارییان داوه‌ته هاووڵاتیانیان كه سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كه له عێراقن، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
رۆژی دووشەممە (23ـی تشرینی یەکەمی 2023) ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رایگەیاند، "لەبارەی هێرشەکان بۆسەر هێزەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا ئەمە شتێکە زۆر نیگەرانین لەبارەیەوە، بەبێ چوونە ناو وردەکاری هەنگاومان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە ئامادەین بۆ ئەو هێرشانە و وەڵامدانەوەی گونجاو".
گوتبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، باسی لەوەشکرد، هەموو رێکارێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، گوتیشی: بەردەوام چاودێری دۆخی عێراق دەکەین