وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەمهریکا دوو پهیامی بۆمان ناردووە

K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، ئەمهریکا دوو پهیامی لەبارەی فراوانبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە بۆ ناردوون، ئەوانیش وەڵامیان هەیە.
رۆژی سێشەممە 24-ی تشرینی یەکەمی 2023، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئاشکرایکرد، ئەمهریکا دوو پهیامی لەبارەی فراوانبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بۆ ئێران ناردووە و گوتی: "ئهمهریكا لە پهیامی یەکەمدا گرنگی بە فراوانبوونی شەڕەکە نادات، لە پهیامی دووەمیشدا داوای لە ئێران کردووە دان بە خۆیدا بگرێت".
عەبدوڵڵاهیان دووپاتیکردەوە لەوەی پێویستە ئێران داوا لە وڵاتان و لایەنەکانی دیکە بکات دان بە خۆیاندا بگرن، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئێران هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکرد کەی و چۆن ئێران ئەو نامانەی ئەمهریکای پێگەیشتووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران زیاتر گوتی:"ئەمهریکا دەڵێ گرنگی بە فراوانبوونی شەڕەکە نادەن، بەڵام لە دوو هەفتەی ڕابردوو دەرکەوت، ئەمهریکا تێوە گلاوە بە فراوانکردنی شەڕەکە و ئاڵۆزترکردنی شەڕی غەززە لە ڕێگەی ناردنی هەزاران بارهەڵگری چەک و پشتیوانی بۆ ئیسرائیل".
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمهریکاشی بە دوو ڕوو وەسفکرد، بەتایبەت لەسەر پرسی مافی مرۆڤ لە غەززە.
حوسێن ئەمیر عهبدوڵڵاهیان داوایکرد، لە هەڵمەتی سەرۆکایەتی بۆ بایدن ڕێزگرتن بوو لە مافی مرۆڤ، گوتی:"کوشتنی 5000 هاوڵاتی سڤیل و ئافرەت و منداڵ و زیاتر لە 20 هەزار بریندار و هەزاران ئاوارە،ئەنجامی ئەو مافی مرۆڤەیە کە بەڕێز بایدن باسی دەکرد؟
به گوێرهی دوایین ئاماری وهزارهتی تهندروستی فهڵهستین، 18 رۆژە جەنگ بەردەوامە و 5791 فەڵەستینی کوژراون 16297 کەسیش بریندارن .
بەگوێرەی ئاماری میدیا ئیسرائیلییەکانیش، تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جوولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی، دواتریش سوپای ئیسرائیل بە چڕی دەستی بە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە کرد.
كارزان حهیدهر