پرسەنامەیەک لەسەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌هۆی كۆچی دوایی ساڵح قه‌لاب نووسەر و راگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری راگەیاندن و رۆشنبیریی ئوردن، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ر و میدیاکاری دیار و وه‌زیری پێشووتری ڕۆشنبیریی ئوردن، خوالێخۆشبوو ساڵح ئه‌لقه‌للاب، پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکار و هاوڕێیانی ده‌که‌م. هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له یه‌زدانی مه‌زن داواکارم گیانی به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ساڵح ئه‌لقه‌للاب دۆستی دڵسۆزی گه‌لی کوردستان بوو، بۆیه هه‌میشه به ڕێز و پێزانینه‌وه له هه‌ڵوێست و پشتگیری و داکۆکیکاریی ئه‌و له مافه‌کانی ده‌ڕوانێت. گیانی شاد و یادی هه‌میشه به خێر بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2023/10/25