ناتانیاهۆ: کاتی هێرشی زەمینیمان بۆسەر غەززە دیارینەکردووە
K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ هێرشی زەمینی بۆسەر غەززە، بەڵام هێشتا کاتی هێرشی زەمینییان دیارینەکردووە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، چاوەڕێی هەلومەرجی گونجاو دەکەن بۆ چوونە ناو غەززە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، دەبێت خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززەوە بەرەو باشووری کەرتی غەززە بچن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، راشیگەیاند، ئامادەن بۆ هێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە، بەڵام هێشتا کاتی هێرشی زەمینییان دیارینەکردووە.
ناتانیاهۆ، دەڵێت: دوای کۆتایی سەڕ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر دەکەین.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەدا، هانی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی دەدات کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان چەک هەڵگرن.
بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) لیواکانی عزەددین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کردووە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار بوون.