پوتن هۆشداری دەدات

K24 - هەولێر

سەرۆکی رووسیا هۆشداری دا، لە ئەگەری بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس کە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕێنێت.

ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ پیاوانی ئایینی وڵاتەکەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا رایگەیاند، لە ئەگەری شەڕی غەززە سنوورەکانی فراوانتر دەبێت و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕێنێت. دووپاتیکردەوە "دەبێت خوێنڕشتن لە ناوچەکە بوەستێنرێت.

 سەرۆکی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییدا بە سەرکردەی وڵاتانی گوتووە، ئەگەر شەڕی غەززە بەردەوامبێت، سنووری شەڕەکە فراوانتر دەبێت.

گوتیشی: "ئەرکی ئێمە، وەستاندنی خوێنڕشتن و توندوتیژییە، ئەگەر شەڕەکە پەرەبسەنێت، تووشی قەیرانی زیاتر دەبین، وێرانکاری لە رادەبەدەری بە دواوە دەبێت، نەک تە نیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو سنوورەکانی دیکەش دەگرێتەوە.

ڤلادیمێر توتن، رەخنەی لە رۆژئاوا گرت کە "دەیانەوێت وڵاتانی دیکە بێننە ناو شەڕەکە".