هێزی زەمینی ئیسرائیل جوڵەی پێکرا

K24 - هەولێر

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر هێزەکانی حەماس لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەم، رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە نیوە شەوی رابردوودا، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی تاڕادەیەک گەورەیان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی هێرشە زەمینیەکانی ئیسرائیل هێرشکردنە سەر پێگەکانی حەماسە لە کەرتی غەززە و بەهێزکردنی بەرگرییەکانیەتی".

لە بەرەبەیانی رۆژی (7ـی تشرینی یەکەمی 2023) لیواکانی عەزەددین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بەهاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی "زریانی ئەقسا"یان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد و زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکییان ئاراستەی هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ و سیدۆرت و بیئر سەبع کرد، بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان لەو شارانەی باشووری ئیسرائیل داوە، دواتر ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.

ئا: لاڤین عومەر