قوتابییان و پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە تێڕوانینی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێڕوانینی تایبەتی هەیە بۆ قوتابییان و پرۆسەی خوێندن و جەخت دەکاتەوە، قوتابییان گرنگترین توێژی کۆمەڵگەن و هەرئەوانیش لە رێگەی پەروەردەیەکی باش و فێربوونی زانست و زانیاری دەتوانن لە داهاتوودا خزمەت بە خاک و نیشتمان بکەن.
سەرۆکوەزیران مهسرور بارزانی دووپاتیی دهكاتهوه خوێندن تەنیا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە نییە، بە بڕوای ئەو؛ دەبێت قوتابییانی كوردستان فێری ئەو پسپۆڕی و شارەزاییانە بن كە بۆ پێشكەوتن و گەشەكردنی كوردستان پێویستن و ئامانجیشیان ئەوەیە كوردستان بكەن بە كۆمەڵگەیەكی پڕ زانست و مەعریفە و قوتابییە دەرچووەكان تەنیا هەڵگری بڕوانامە نەبن.
قوتابیان لە دید و بۆچوونی سەرۆکوەزیران گرنگترین توێژی کۆمەڵگەن و هەرئەوانیش لەرێگەی پەروەردەیەکی باش و فێربوونی زانست و زانیاری دەتوانن لە داهاتوودا خزمەت بە خاک و نیشتمان بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قوتابییان تێڕوانینی تایبەت بەخۆی هەیە، بە بڕوای ئەو ئهركى قوتابخانه تهنيا فێركردنی خوێندن نییە، بەڵكو پەروەردەكردنیشە، جیا لە زانست و خوێندن، قوتابی دەبێت فێربكرێت لە ژیاندا چۆن مامەڵە لەگەڵ گرفتەكانی رۆژگار بكات.
لەلای سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەبێت لەپاڵ فێربوون و خوێندن، مامۆستایان؛ قوتابییانیان لەسەر خۆڕاگری و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان رابهێنن و بیانکەن بە تاکێکی کۆڵنەدەر، هەربۆیە دەڵێت: "پێویستە قوتابیيانی ئێمە لە سەرەتاوە فێری خۆشەویستی بن، فێری كۆڵنەدان و بەردەوامبوون و خۆڕاگریی بن، فێری ئەوە بن كە چۆن لە ژیاندا پێویستە بە سەربەرزی بمێننەوە و بە هیچ جۆرێك كۆڵ نەدەن بۆ هیچ لەو گرفتانەی كە دێنه ژیانی رۆژانەیان".
زانست و پەروەردە؛ دوو لەو بنەما گرنگانەن، کە لە پلان و کارنامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەپێشینەن و زۆرترین کاریان بۆ کراوە، ئامانجی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەوەیە کوردستان بکاتە نیشتمانێکی پڕ لە زانست و زانیاری، لەم رووەوە سامانی مرۆیی و بەتایبەتی گەنجان، بەنرخترین سەرمایەی نیشتمانیین و شایانی ژیانێکی پڕ لە ئاسایش و خۆشگوزەرانین.
بە تێڕوانینی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، خوێندن تەنیا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامە نییە، بە بڕوای ئەو؛ دەبێت قوتابییانی كوردستان فێری ئەو پسپۆڕی و شارەزاییانە بن كە بۆ پێشكەوتن و گەشەكردنی كوردستان پێویستن، هەربۆیە دووپاتیدەکاتەوە، ئامانجیان ئەوەیە كوردستان بكەن بە كۆمەڵگەیەكی پڕ زانست و مەعریفە و قوتابییە دەرچووەكان تەنیا هەڵگری بڕوانامە نەبن، بەڵكو فێری ئەو پسپۆڕی و شارەزاییانە بن كە بۆ پێشكەوتن و گەشەكردنی كوردستان پێویستن، هەروەها مرۆڤێكی داهێنەر و تێگەیشتوو و لێهاتوو بن كە بتوانن سوود بە كۆمەڵگەی خۆیان بگەیەنن.
هەروەها لە ماوەی رابردوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەندینجار پابەندبوونی خۆی بە کارکردن و هاوکاریکردنی گەنجان وەک گەورەترین سەرمایەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە و پەیامی راستەوخۆی بۆ گەنجان ئەوەبووە، "ئامرازی پێویستتان بۆ سەرکەوتن بۆ دابیندەکەین، ژینگەیەک دروست دەکەین تێیدا کارامەیی و شارەزایتان رەنگبداتەوە".