پێنتاگۆن: 21 سهربازمان له هێرشی سهر بنكهكانمان له عێراق و سووریا بریندار بوون
K24 - هەولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کردووە، لەو هێرشانەی لە عێراق و سوریا کراوەتە سەر هێزەکانیان، 21 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 26ـی تشرینی یهكهمی 2023) پات رایدەر، گوتهبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" ئاشکرای کرد، 21 سەربازیان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر هەردوو بنکەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە عێراق و تەنەف لە سووریا، بە سووکی برینداربوون.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ههروهها ئاماژهی بهوه كرد، لە نێوان 17 بۆ 18 ی تشرینی یەکەم، 21 سەربازی ئەمریکی بە سووکی بریندار بوون بەهۆی ئەو هێرشانەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر هەردوو بنکەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە عێراق و تەنەف لە سووریا.
گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاماژهی بهوهش كرد، ئەو سەربازانەی بریندار ببوون، گەڕانەتهوە سەر کارەکانیان. گوتیشی: ئەوەی گرنگە لە هەندێك بارودۆخدا ژمارهی بریندارەکان به بهردهوامی دهگۆڕێن، بۆیه بەردهوام دەبن بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان کە بەدەستیان دەگات.
تۆڕی هەواڵی CNN پێشتر بڵاوی کردبووهوه، ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکا بەهۆی چەند هێرشێک بریندار بووبوون، لەگەڵ ئەوەی ژمارەکان لە ئێستادا زۆر ورد نین.
كارزان حهیدهر