گوتەبێژی پێنتاگۆن: خوازیارین هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریا بوەستێندرێت
K24 – هەولێر:
پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند، نامانەوێت لەگەڵ ئێران بچینە نێو ململانێ، هاوکات گوتیشی: خوازیارین هێرشەکانی سەر هێزەکانمان لە عێراق و سووریا بوەستێندرێت.
ئەمڕۆ هەینی (27ـی تشرینی یەکەمی 2023) پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، بۆردومانەکانی ئەمەریکا لە سووریا بە وردی ئەنجامدراون و ئامانج لێی بەرگری کردن بووە لە هێزەکانیان.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە ململانێ و شەڕ لە ناوچەکە فراوانبێت، هەروەها خوازیارن هێرشەکانی سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا بوەستێندرێت.
لەبارەی جەنگی حەماس و ئیسرائیلیش، گوتی: ئامانجیان زامنکردنی فراوان نەبوونی جەنگی ئیسرائیل و حەماسە بۆ شەڕێکی هەرێمی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، به درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌رپرسێكی باڵای پێنتاگۆن، رایگه‌یاند، له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران و میلیشیا نزیكه‌كانیان، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـه‌وه بۆردومانكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، هه‌ردوو پێگه له‌ناوچه‌ی "بوكه‌مال"ـی نزیك سنووری عێراق - سووریا‌ن، هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا.
هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌ك له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران 13 جار هێرشی كرایه‌سه‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، 900 سه‌ربازی له سووریا و 2500یشی له عێراق هه‌یه.
دوێنێش پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن، لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، 13 جار هێرشیانکردووەتەسەر هێزەکانمان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا، "هێزەکانمان لە سووریا چوار جار رووبەڕووی هێرشکردن بوونەتەوە".