وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماری نوێی كوژراوانی غه‌ززه‌ی راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماری نوێی كوژراوانی غه‌ززه‌ی راگه‌یاند.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌ی كوژراوان له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2023، گه‌یشته 7703 كه‌س، كه 3500 كه‌سیان منداڵن.
ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئیسرائیل دوێنێ هه‌ینی 53 كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامداوه.
بەرەبەیانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل، کە بەگوتەی ئەو وڵاتە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، به گوێره‌ی دوایین ئاماری ته‌ندروستی غەززە، حەفت هەزار و 702 فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 18 هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون . لە ریزی کوژراوە فەڵەستینییەکانشدا، 3500 منداڵ و هەزار و 709 ئافرەت هەیە و هەزار و 650 کەسی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
رۆژی هه‌ینی 28ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023، ئیسرائیل له رێگه‌ی هێرشی سه‌ربازی فراوان بۆسه‌ر غه‌ززه، دۆخی جه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌ماس گه‌یانده قۆناغێكی پڕ له ئاڵۆزی.