مایڵز كاگینز: پێویسته گرنگی به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بدرێت
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی په‌یمانگه‌ی نیوزلاینی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، به پێویستی ده‌زانن گرنگی به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نه‌وته بدرێت و بۆ بازاڕه‌كانی وزه‌ی جیهان بگوازرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 28ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مایڵز كاگینز، ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی په‌یمانگه‌ی نیوزلاینی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كوردستان24 سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی گفتوگۆیه‌كی جیددی ده‌كه‌ن له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان روون ببێته‌وه، كه ئاخۆ گرێبه‌سته‌كانی ئه‌وان وه‌ك كۆمپانیاكانی ئاپیكۆر چۆنن؟ به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان له‌ناو ئاپیكۆردا شه‌ش كۆمپانیان و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه گرێبه‌سته‌كانیان یاسایین و به‌رچاویشیان روون بێت بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی په‌یمانگه‌ی نیوزلاینی ئه‌مه‌ریكی كه پێشتر گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش‌یش بوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژهكیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆیان روون بكه‌نه‌وه كه ئاخۆ پلانیان بۆ هاوبه‌شه‌كانیان له سووریا به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی سووریای دیموكرات چی ده‌بێت له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌تایبه‌ت كه ئێستا ئه‌و وڵاته هێزه‌كانی رووسیا و توركیا و ئێرانیشی لێیه، كه ده‌بێت ئه‌مه روون بێت كه ئایا چاره‌نووسی هاوبه‌شه‌كانیان له‌و وڵاته به چی ده‌گات؟
ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی په‌یمانگه‌ی نیوزلاینی ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس گوتی، ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له غه‌ززه له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له ئارادایه، وه‌ك خۆی نامێنێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی 100 وڵات له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی بڕیاریان دا كۆمه‌ك بۆ غه‌ززه بنێرن. گوتیشی، له‌سه‌ر ئاستی جیهان پشتوانییه‌كی زۆر بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دروست بووه، به‌تایبه‌ت بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی په‌یمانگه‌ی نیوزلاینی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئێران هه‌وڵ ده‌دات كاردانه‌وه دروست بكات، به‌تایبه‌ت كه له عێراق له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا به هه‌مان شێوه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌تایبه‌ت له سووریا له‌و پێگانه‌ی ئێران ده‌دات كه سه‌ربازه‌كانی و چه‌كدارانی سه‌ر به گرووپه نزیكه‌كان له تارانی لێ جێگیره.
مایڵز كاگینز باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی ژیرانه ده‌دات، كاتێك بڕیاری داوه ئه‌و دیپلۆماتكار و كارمه‌نده ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له عێراقن و ئه‌ركی زۆر پێویستیان نییه، عێراق بهجێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان پارێزراو بێت له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناووبانگی عێراق و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به واشنتۆن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.