بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 100 کەس کوژران و برینداربوون

K24 - هەولێر

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی "وەفا" بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەدا دەیان کەس بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کەمپی کەنار دەریا لە رۆژئاوای غەززە دەیان فەڵەستینی کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون، ژمارەیەکیان لەژێر داروپەردوودا دەرهێنراون و هەندێکی دیکەشیان تا ئێستا دەرنەهێراون.

ئاژانسەکە راشیگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکیان لە گەڕەکی تەل ئەلهەوا لە رۆژئاوای غەززە بۆردومانکردووە، کە لە 6 نهۆم پێکهاتووە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەبارەت بە گەڕەکی زەیتون لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو شارە، ئاژانسەکە جەختی کردەوە، چەکدارانی ئیسرائیل چەند ماڵێکیان بۆردومان کردووە و لانیکەم 30 فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، دەشڵێت: بۆردومانەکە نزیکەی پێنج ماڵیشی لە گەڕەکی ئەلتوفە، کردۆتە ئامانج کە ژمارەیەکیش هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

هه ڕوه ها بڵاوی کرده وه که که مپی جه بالیه به هه ڕوه ها بۆردومانی ئیسرائیلی بۆردومان کراوه و له ئاکامدا به لایه نی که م 45 که س گیانیان له ده ستداوه .

هەروەها ئیسرائیل کەمپی جەبالییەی بۆردومان کرد، کە بەلایەنی کەمەوە 45 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە خان یونس و رەفەح، نزیکەی 57 فەڵەستینی کە زۆرینەیان ئاوارە بوون، گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمەش دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومانی ماڵەکانییان کردوو وێرانیان کرد.

شەڕی غەززە لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "زریانی ئەقسا" لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە، پێی ناوەتە 23هەمین رۆژی خۆی، لەکاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کەرتی غەززە لە رێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە، کە بەهۆیەوە هەزاران کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ژمارەی کوژراوانی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، گەیشتە زیاتر لە حەوت هەزار و 800 کوژراو و 20 هەزار بریندار، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی دوو هەزار کەس لە ژێر داروپەردوودا بێسەروشوێن بوون.

تا ئێستا لە ئیسرائیل زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژراون کە 310 کەسیان سەرباز بووە، حەماسیش زیاتر لە 222 ئیسرائیلی بە دیل گرتووە.