ریال مه‌درید گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ده‌ستپێكردووه

یانه‌ی ریال مه‌درید، به فه‌رمی گفتووگۆیه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مووسا سیسیۆكۆی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد ده‌ست پێكردووه، رافائێل بینیتێزی راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه‌ش به فه‌رمی رۆیشتنی سیسۆكۆی راگه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا، ریال مه‌درید، دوای ئه‌وه‌ی له پۆگبا بێهیوا بووه، هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی مووسا سیسۆكۆی ناوه‌ڕاستكاری نیوكاسڵ چڕ كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش، له ئێستادا گفتووگۆیه‌كان له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سیسۆكۆ و ریال مه‌درید ده‌ستی پێكردووه و له‌سه‌ر نرخی یاریزانه‌كه خه‌ریكی گفتووگۆ و رێككه‌وتن.
پێگه‌ی تێلێگرافی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رافائێل بینیتێزی راهێنه‌ری یانه‌ی نیوكاسڵ رایگه‌یاندووه كه سیسۆكۆ به‌فه‌رمی ماڵئاوایی له یانه‌كه كردووه و رازی نه‌بووه له یانه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت كه له پرێمه‌ر لیگ نه‌مابێت.
سیسیۆكۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌گه‌ڵ فره‌نسا به‌شداریی له یۆرۆی 2016 كرد، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆڵۆزی فره‌نساوه بۆ ریزه‌كانی نیوكاسڵ گواسترایه‌وه، له هاوینی ئه‌مساڵیش گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلاندییه‌كه كۆتایی هات و ئاماده نه‌بوو نوێی بكاته‌وه.