سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى لە خانه‌واده‌ی شەهید پوشۆ خالید دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە خانه‌واده‌ی شەهید پوشۆ خالید دەکات و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى دەربڕی.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (29ـی تشرینی یەکەمی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شەهید موقه‌ده‌م پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 18ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو كرد، كه له چياى قه‌ره‌چووغ بريندار بووبوو و له ئه‌نجامی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گيانى له‌ده‌ستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد موقه‌ده‌م پوشۆ ده‌ربڕى و قوربانیدانی خانه‌واده‌ی شه‌هید كه چه‌ندین شه‌هیدی دیكه‌یان له‌پێناو رزگاریی كوردستاندا به‌خشیوه به‌رزنرخاند و هيواى خواست يه‌زدانى مه‌زن گيانى شه‌هید به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
رۆژی شەممە (28ـی تشرینی یەکەمی 2023) موقەدەم پوشۆ خالید دوای برینداربوونی لە شەڕەکەی چیای قەرەچوغ و چەند رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ئێوارەی رۆژی (22ـی تشرینی یەکەمی 2023) بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێک لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان شەڕە تەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچووغ روویدا و بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەردەوام بووە و دواتر دۆخەکە کۆنتڕۆڵکرا.
هەروەها رۆژی پێنجشەممە (26ـی تشرینی یەکەمی 2023) عەقید ساڵح زراری، فەرماندەی لیوای 18ـی پیادەی پێشمەرگە، دوای سێ رۆژ لە برینداربوونی لە شەڕی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچوغ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
ژمارەی شەهیدەکانی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بەرزبووەوە بۆ چوار شەهید، کە بریتین لە شەهید عەقید ساڵح فەتاح زراری، فەرماندەی 18ـی پیادە، شەهید عەقید قەهار جەوهەر، فەرماندەی فەوجی یەکی 18ـی پیادە، شەهید موقەدەم پوشۆ خالید، جێگری فەرماندەی فەوجی یەکی لیوای 18ـی پیادە و هاوڕێ رەشید، پێشمەرگە لە فەوجی یەکی لیوای 18ـی پیادە.