وه‌زاره‌تی دارایی: راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی رابردوو رەوانەی بەغدا کرا
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی سێ مانگی رابردوو، رەوانەی بەغدا کرا.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئه‌مڕۆ بەواژۆی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان مراجعە)ـی مانگەکانی تەمموز، ئاب و ئەیلوولی هەرێمی کورستان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کرا".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاند، سەرجەم داهات و خەرجییەکانی سێ مانگی رابردووی هەرێمی کوردستان بەداتا و ژمارە روون کراونەتەوە .
پێشتریش له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی راسپارد هەماهەنگی لەگەڵ تیمی حکومەتی فیدراڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو، ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا و ڕۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.