شه‌ریف سلێمان: داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین له‌باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری ئێزدییه‌كان په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه بكات
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی عێراق داوا له حكومه‌تی عێراق به‌گشتی و سه‌رۆكوه‌زیران به‌تایبه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده ئێزدییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌زۆر نه‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) شه‌ریف سلێمان، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، داوا له حكومه‌تی عێراق به‌گشتی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به وڵاتانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیاوه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده ئێزدییه‌كانی وڵاته‌كانیان به‌زۆر نه‌گه‌ڕێننه‌وه.
شه‌ریف سلێمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌ی نزیكه‌ی ده ساڵه ئێزدییه‌كان رووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌هامه‌تی بوونه‌ته‌وه و له زێدی خۆیان دهربهدهركراون، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستا 60 هه‌زاریان له‌ناو كامپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و سێ هه‌زاریش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن و هیچ چاره‌نووسێكیان دیارنییه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رووبه‌ڕووی چه‌ندین جۆر تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، تا ئێستا بارودۆخی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی شنگال سه‌قامگیر نییه، بۆیه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنی خۆیان له‌و سنوورانه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بارودۆخ و گوزه‌ران و سه‌لامه‌تییان ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی جۆراوجۆر.
شه‌ریف سلێمان جه‌ختیشیكرده‌وه، تا ئێستا رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ بۆ ئایینده و چاره‌نووسی خه‌ڵكی شنگال دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها داواشی له حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد به جددی كار بكه‌ن و په‌یوه‌ندی به ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاوه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان به‌زۆر نه‌گه‌ڕێننه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.