ئێستا گه‌یشت.. له به‌رژه‌وه‌ندی لوئه‌ی سه‌ڵاح بڕیار ده‌درێت
بڕیارە ئەمڕۆ چاره‌نووسی سکاڵایه‌کەی لوئه‌ی سه‌ڵاح له دژی یانەی هەولێر یه‌كلایی بكرێته‌وه، پارێزه‌رێكی كوردیش به كوردستان24ـی راگه‌یاند له‌ژێر فشار و ده‌ستێوه‌ردانێكی زۆر ره‌نگه بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی لوئه‌ی سه‌ڵاح یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 30 ئۆكتۆبه‌ری 2023 لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراقی بریاری کۆتایی له‌باره‌ی سکاڵایه‌کەی لوئه‌ی سه‌ڵاح لەسەر یانەی هەولێر دەدات سه‌باره بە قەرزەکانی یاریزانەکە لە سەر یانەکە کە بری 430 ملیۆن دینارە کە پێشتر بریارەکە لەلایەن لێژنەی کاروباری یاریزانان لە فیدراسیۆنی تۆپی عێراق لە بەرژەوەندی یاریزانەکە یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی فیدراسیۆنەکە، یانەی هەولێر تانەی لە بریارەکە داوە لە دەستەی دادوەری لە فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق کە لیژنەیەکی دادوەری سەربەخۆیە.
پارێزەری ڕاوێژکار نەوزاد سابیر ئەندامی لێژنەی تێهەڵچوونەوە لە دەستەی دادوەری لە فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند لێژنەی تێهەڵچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئەمرۆ لە کۆبوونەوەن بۆ بریاردانی کۆتایی له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح.
نه‌وزاد سابیر كه ئه‌ندامێكی كوردی نێو لێژنه‌كه‌یه به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌و كۆبوونه‌كه‌ی جێهێشتووه بەهۆی ئه‌و دەستێوەردانانه‌ی لە کاروبارەکانی لێژنەکە ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ی لێژنەکە بەو ئاراستەیە ده‌ڕوات كه بریارەکە لە بەرژەوەندی لوئه‌ی سه‌ڵاح یه‌كلایی بكرێته‌وه.
نه‌وزاد سابیر ده‌شڵێت: فشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر لێژنه‌كه ته‌نانه‌ت سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و چەند بەرپرسێکی وەرزشی عێراقی لە دەرەوە كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی لوئه‌ی سه‌ڵاح بشكێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه هیچ بەڵگەیەکی ڕه‌سه‌نی بۆ سەلماندنی سكاڵایه‌كه‌ی نییه، ته‌نیا چەند بەڵگەیەکی کۆپیكراوی بۆ سەلماندنی داواکەی هێناوه.
نه‌وزاد سابیر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات فەرمانگەی بەڵگەی تاوانی بەغدا نوسراوی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیان له‌باره‌ی سكاڵایه‌كه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان كار به‌و به‌ڵگه‌نامه كۆپیكراوانه ناكه‌ن، به‌مه‌ش داوایه‌كه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
نه‌وزاد سابیر گوتیشی: بریار بوو شاهێد بهێنرێت و سوێند بدرێت لە سەر ڕاستی و دروستی ئەو بەڵگانەی کە یاریزانەکە پێشکەشی بە لێژنەی دادوەرییەکەی کردووە، بەڵام شاهێدەکە ئامادە نەبووه، به‌مه‌ش به‌هۆی تەواو نەبوونی ئەو رێککارە یاساییانەی كه پێویستە، لێژنەکە سكاڵایه‌كه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح ره‌تده‌كاته‌وه، بەڵام بە هۆکاری دەستێوەردان لە بریارەکانی لێژنەکە ره‌نگه ئه‌نجامه‌كه به خراپ له دژی یانه‌ی هه‌ولێر بشكێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و پارێزه‌ره كورده یانەی هەولێر مافی هەیە لە بەردەم دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (Cas) تانه له بڕیاره‌كانی لێژنه‌كه بدات.