قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کوردستان24 دەکات
K24 - هەولێر
بەبۆنەی ھەشت ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی كوردستان24، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە كارمەندانی كوردستان24 دەكات.
قوباد تاڵەبانی، بۆ یادی دامەزراندنی کوردستان24، گوتی: "پیرۆزبایی لە کەناڵەکەتان و کارمەندانتان دەکەم، هیوادارم بەردەوام بن لە کارەکانتان و هەواڵەکان بگەیەننە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
ئەمڕۆ ھەشت ساڵ به‌سه‌ر كاركردنی دامەزراوەی میدیایی كوردستان24 تێده‌په‌ڕێت، دامەزراوەی کوردستان24 كە لە 31ی تشرینی یەكەمی 2015 دامەزراوە، لە ریگەی کەناڵی تەلەڤزیۆن، پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا و رادیۆ، هەوڵیداوە پیشەییانە و نیشتمانیانە مامەڵە لەگەڵ هەواڵ و زانیارییەکاندا بکات، له‌و ماوەیەدا زۆرترین رووماڵی له بواره جیاوازه‌كاندا، ئه‌نجامداوه، كوردستان24، وه‌ك هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی، توانیویه‌تی زۆرترین كاره‌كانی بۆ ئه‌و بواره ته‌رخان بكات، له ته‌واوی هه‌واڵه‌كان و پرۆگرامهكانیدا ره‌نگبداته‌وه.