گوهدار شێخۆ: کوردستان24 پەیامی راستەقینەی خەڵکی کوردستان بە جیهان دەگەیەنێت

گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

K24 – هەولێر:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردستان24 پەیامێکی ئاراستە کرد و رایگەیاند، کوردستان24 گەیاندنی پەیامی بێلایەنانەی خەڵکی کوردستانە و لە شەڕی دژی تیرۆردا، دەنگی پێشمەرگە و پەیامی راستەقینەی خەڵکی کوردستانی بە جیهان گەیاند.

رۆژی سێشەممە (31ـی تشرینی یەکەمی 2023) گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، "بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی کوردستان24، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو کارمەند و ستافی پرۆفیشناڵی ئێوە دەکەین".

گوهدار شێخۆ نووسیویەتی، "کەناڵی ئێوە لە کاتێکی پێویستدا هاتە مەیدان بۆ رووماڵکردن و گەیاندنی پەیامی راستەقینەی خەڵکی کوردستان بە جیهان، رووماڵکردنی پەیامی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی شەڕی لە دژی تیرۆر کە بە باشترین رووماڵی نیشتمانپەروەرانە و بێلایەنانە گەیاندە هەموو جیهان".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پەیامەکەیدا هیوای سەرکەوتن بۆ کوردستان24 دەخوازێت لە کار و خەباتی میدیایی پرۆفیشناڵی خۆیدا.

لە (31ـی تشرینی یەکەمی 2015) دامەزراوەی کوردستان24 بۆ توێژینەوە و راگەیاندن دامەزراو و لەو کاتەوە بەردەوامە لە گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان لە رێگەی میدیا جیاوازەکانییەوە، تەلەفزیۆن، رادیۆ، وێب سایت و پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیاوە.

کوردستان24 لەم ماوەیەدا وەکو میدیایەکی پرۆفیشیناڵ، توانیویەتی پیشەییانە لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان، هەواڵ و زانیاری بگوازێتەوە و رۆڵی گرنگی هەبووە لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له‌ كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێت و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن، هاوسه‌نگی و بابه‌تیبوون و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ رووماڵ و به‌دواداچوونه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان په‌یڕەو ده‌كات و بە گوێره‌ی ستاندارده‌ باوه‌كانی میدیایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی کار دەكات.

کوردستان24 كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان. كارده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتیمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.