داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نۆ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاند

K24-هەولێر

وەزارەتی  نەوتی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی مانگی رابردووی نەوت، نۆ ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

ئەمڕۆ (چوارشەممە 1ـی تشرینی دووەمی 2023)، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بە پێی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ فرۆشتنی نه‌وت، (109) ملیۆن و (545) هەزار و (589) بەرمیل نەوت مانگی رابردوو(تشرینی یەکەم) هەناردەی ده‌ره‌وه‌ کراوە و داهاتەکەی ( 9.669) ملیار دۆلار بووە.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، (108) ملیۆن و (50) هەزار و (360) بەرمیل لە بەرهەمی کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هه‌نارده‌كراوه‌  و هه‌روه‌ها بڕی (464) هەزار و (728) بەرمیل بۆ ئوردن هه‌نارده‌كراوه‌، وێڕای هه‌نارده‌ی (1) ملیۆن و (30) هەزار و(501) بەرمیلیش لە گه‌یارەوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،  تێكڕای هه‌نارده‌ی  مانگی رابردووی نه‌وت گەیشتووته‌وه‌ ( 3) ملیۆن و (533) هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێک نەوتیش بە (88.26) دۆلار فرۆشراوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی نەوتی عێراق باوەڕی بەوە هەیە گەلی عێراق زانیاری هەبێت لەسەر پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتەکانی، بۆیە ئەو زانیارییانە مانگانە بڵاودەکەنەوە.

کارزان حەیدەر

Fly Erbil Advertisment