ئێران: ئەمریكا لە رێگەی سعوودییە ھەوڵ بۆ تێكدانی سووریا دەدات
عەبدوڵڵاھیان هاوکات سعوودییەى بە جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی ئەمریكا لە ناوچەکە و بەتایبەت لەبارەی پرسی سووریا تۆمەتبار كرد.
K24 – ههولێر:
دوای سەردانی ستیڤان دیمیستۆرا، نێردەی تايبهت به سووريا له نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ تاران، ئەمیر عەبدوڵڵاھیان راوێژكاری تایبەتی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رايگهياند، ئەمریكییەكان ھەوڵ بۆ لابردنی بەشار ئەسەد و تێكدانی ئاسایشی ناوچەکە دەدەن.
عەبدوڵڵاھیان هاوکات سعوودییەى بە جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی ئەمریكا لە ناوچەکە و بەتایبەت لەبارەی پرسی سووریا تۆمەتبار كرد.