ئومێد سه‌باح: سبه‌ی به‌شێكی 700 ملیار دیناره‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بڕیاره به‌م زووانه شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانییه ره‌زامه‌ندی نیشان داوه، ده‌شڵێت، سبه‌ی به‌شێكی وه‌جبه‌ی دووه‌می 700 ملیاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 1ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا و له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆراندا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به‌م زووانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام دوای دیاریكردنی ئه‌جێندا و به‌رنامه و كاتی سه‌ردانییه‌كه. گوتیشی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌وباره‌یه‌وه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چوونی شانده‌كه داوه.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زیری دارایی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی وه‌جبه‌ی دووه‌می بڕی 700 ملیار دیناره‌كه به‌شێوه‌ی قه‌رز داوه و بڕیار وایه سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌شێكی بخرێته سه‌ر هه‌ژماری هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گات.
ئومێد سه‌باح باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ راگه‌یاندنی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان. روونیشیكرده‌وه، سبه‌ی یاخود رۆژی شه‌ممه خشته‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ناردنی وه‌جبه‌ی سێیه‌می 700 ملیار دیناره نووسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له كاتی خۆیدا بگاته هه‌رێمی كوردستان و به‌سه‌ر مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.
ئومێد سه‌باح هاوكات جه‌ختیكرده‌وه، هیچ پاساوێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی 700 ملیاری وه‌جبه‌ی سێیه‌م دوابكه‌وێت. گوتیشی، هه‌موو پێداویستی و داواكارییه‌كانی حكومه‌تی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراقیان جێبه‌جێ كردووه و هیچ بیانوویه‌ك سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته نه‌ماوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خۆی به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كردووه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی دیكه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سێ مانگه‌كه‌ی دیكه، هه‌رێمی كوردستان پاره‌دار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت. دووپاتیشكرده‌وه ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێداگری له‌سه‌ر پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌كات.