رۆژانه 2000 تۆن خۆڵ و خاشاك له ههولێر كۆدهكرێتهوه
تیچووی كۆكردنهوهی 2 ملیۆن دۆلاره
K24 - ههولێر:
له شاری ههولێر رۆژانه دوو ههزار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆدهكرێتهوه و دهبردرێته دهرهوهی شار، بێ ئهوهی هیچ كارگهیهكی دووباره بهكارهێنانهوهی پاشماوهكان ههبێت، شارهوانی ههولێریش رایدهگهیهنێت تهنها كۆكردنهوهی خۆڵ و خاشاك، مانگانه، دوو ملیۆن دۆلاری پێویسته.
ماوەی چەند ساڵێکە لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان, ئەرکی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاك بە کەرتی تایبەت سپێردراوە, بە تەنھا له ھەولێر ھەشت کۆمپانیا رۆژانە 2000 تۆن خۆڵ و خاشاك دەبردرێتە دەرەوە.
نەبوونی کۆمپانیای ڕیسایکلین لە بەشێك لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا وایکردووە نەتوانرێت جارێکی دیکە سوود لە مادە بەکارھاتووەکان وەربگیرێت و ھاوکات لەناوبردنیشی ئەرکێکی دیکەیە بۆسەر شانی حکوومەت.
ئیستا, تەنھا لە شاری ھەولێر بودجەی یەك مانگی کۆکردنەوە و گواستنەوەی خۆڵ دەگاتە سنووری دوو ملیۆن دۆلار, ئەمە جگە لە خەرجی لەناوبردن و شاردنەوەی خۆڵ و خاشاکەکە.
لە ھەموو بارێکدا بەرھەمھینانی زبلڕ و خاشاك کۆتایی نایەت, بۆیە قەیرانی دارایی ھەرچەندە گەورەبیت, ناتوانیت وا لە ھاووڵاتی بکات چاو بپۆشێ لە خۆڵ و خاشاکی کۆڵانەکەی, کێشەکەش تەنھا بە کۆکردنەوەی خاشاك کۆتایی نایەت, بەڵکو لەناوبردنی بەو شێوە سەرەتاییە و سوود لێوەرنەگرتنی, رەخنەن کە رووبەرووی ئەو کەرتە دەبنەوە.