بێنزێما و كانتی له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی جه‌وییه ده‌بنه‌وه

كه‌ریم بێنزێما نگۆڵۆ كانتێ هاوشانی شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی قوه جه‌وییه گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت.
ئەمڕۆ شەممە، 4ـی تشرینی دووەمی 2023، یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه راسته‌وخۆ له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه‌وه گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و رۆژی دووشه‌ممه له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له نێو یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری رووبه‌ڕووی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی ده‌بێته‌وه.
له ریزه‌كانی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه چه‌ندان یاریزانی ناوداری تێدایه له‌وانه كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی و نگۆڵۆ كانتی هاونیشتیمانی و فابینیۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی.
یانه‌ی قوه جه‌وییه‌ی عێراقی بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا به‌هۆی سه‌لامه‌تی و دۆخی ئه‌منی و ئارامی، شاری هه‌ولێری بۆ یارییه‌كانی له پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئاسیا هه‌ڵبژاردووه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیاش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه یارییه‌كانی جه‌وییه له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر بكرێن.
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی چواره‌می چامپیۆنزلیگی ئاسیا، له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر ئیتیحادی سعوودی ببێته میوانی قوه‌جه‌ویه‌ی عێراقی و یارییه‌كه‌ش له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، نرخی بلیتی ئاسایی بۆ یارییه‌كه‌ی ئیتیحاد و جه‌وییه به 25 هه‌زار دیناره.
ئیتیحاد له دوو یاریی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ خاوه‌نی شه‌ش خاڵه و پێشه‌نگی گرتووه قوه‌جه‌ویه‌ش سێ یاریی ئه‌نجامداوه و به چوار خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م ده‌بینرێت.