یهكهمین ریكۆردی ڕهشی كهریم بێنزێما له ههولێر تۆمار كرا

قوە جەویە لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لەنێو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەخت، میوانداریی یانەی ئیتیحادی سعوودی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە کەریم بێنزێما و هاوڕێیهکانی بردەوە.
ئێوارهی ئهمڕۆ دووشهممه، 6 نۆڤێمبهری 2023، یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یارییەکەی قوە جەویە و ئیتیحادی سعوودی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا كرد.
دوای تێپەڕبوونی 44 خولەک بەسەر یارییەکە، یاریزانانی قوە جەویە خۆیان گەیاندە گۆڵی ئیتیحاد و عەلی جاسم تۆڕی گۆڵی یانەکەی کەریم بێنزێمای هەژاند.
یاریزانانی جەویە باشتر یارییان دەکرد و لە خولەکی 52 جارێکی دیکە خۆیان گەیاندەوە ناو هێڵی سزای ئیتیحاد و موهەنەد عهبدولرەحیم توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی یانە سعوودیەکە بهەژێنێتەوە و ئەنجامەکەی کردە دوو هێندە لەسەر کەریم بێنزێما و هاوڕێیهکانی.
لە خولەکی 74 یاریزانانی ئیتیحاد هەڵەیەکی کوشندەیان کرد و لە هێڵی بەرگری تۆپەکەیان پێشکەشی یاریزانانی جەویە کرد و ئەوانیش بە باشی خۆیان گەیاندە ناو هێڵی سزا، بەڵام لە کۆتاییدا نەیانتوانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکەن.
لە خولەکی 75 کەریم بێنزێما بۆ جاری یەکەم لە یارییەکە دەرکەوت و لەگەڵ هاوڕێیهکەی هەوڵی گۆڵی یەکەمی یانەکەیدا، بەڵام بەرگریکارانی جەویە رێگەیان پێنەدا و کەریم سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمار کردنی یەکەم گۆڵی خۆی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، بهمهش له یهكهمین بهشداریكردنی كهریم بێنزێما له چامپیۆنزلیگی ئاسیا له ههولێر تووشی شكست بوو.
لە کۆتاییدا یارییەکە لە بەرژەوەندی قوە جەویە کۆتایی هات و ئیتیحاد تووشی یەکەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو و یانە عێراقیەکەش دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا و بە کۆکردنەوەی حەوت خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکە مایەوە.
