ئه‌نجامدانی نوێژیكی به‌كۆمه‌ڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگۆل له پاریس مشت‌ومڕ ده‌نێته‌وه

K24 – هەولێر:
ژماره‌یه‌ك له گه‌شتیارانی موسڵمان له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و حكومه‌تیش ده‌ڵێت، به‌رامبه‌ر به‌و جۆره سروتانه هه‌ڵوێستی جیددی ده‌بێت، هاوكات كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر به‌و نوێژه به‌كۆمه‌ڵه نیگه‌رانه.
وێنه‌یه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه، كه تێیدا نزیكه‌ی 30 نوێژخوێن له فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ش كاردانه‌وه و مشتومڕی له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان نوێژخوێنان به‌ر له‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئوردن ده‌ستپێبكه‌ن، نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان كردووه. كاردانه‌وه و مشتومڕی تایبه‌ت به‌و رووداوه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه‌كانی فه‌ره‌نسا دوابه‌دوای جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، به‌تایبه‌تی كه فه‌ره‌نسا دوو ره‌وه‌ندی گه‌وره‌ی ئیسلامی و جووله‌كه‌ی تێدایه.
كلیمان بۆن، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌وباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 6ـی تشرینی دووه‌می 2023) له تۆڕی "ئێكس" رایگه‌یاندووه، كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاری فڕۆكه‌خانه‌ی شارل دیگۆ پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بنه‌ماكان و به‌ڵێنی داوه بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه ماوه‌ی 10 خوله‌كی خایاندووه و له شوێنێكی ئاشكرادا ئه‌نجام دراوه، له‌و كاته‌ی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك شوێنی تایبه‌ت و داخراوه بۆ سه‌رجه‌م ئایینه‌كان ته‌رخان كراوه بۆ به‌جێهێنانی نوێژ و سروته ئایینییه‌كانیان.
فه‌ره‌نسا وڵاتێكی سكیۆلاره و چه‌ندین كۆتوبه‌ندی سه‌باره‌ت به به‌جێهێنانی سروتی بیروباوه‌ڕه جیاوازاهكان له شوێنه گشتییه‌كان به‌تایبه‌تی له قوتابحانه و زانكۆ و فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌پاندووه.
له‌لای خۆیه‌وه ئۆگستان رۆمانی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "ئێرۆبۆر دۆ باری" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی رووداوه پێشهاتێكی نیگه‌رانكه‌ره، به‌تایبه‌تی كه چه‌ند شوێنێك بۆ به‌جێهێنانی سروته ئایینییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه دابین كراوه.
ئۆگستان رۆمانی هاوكات هۆشداری داوه له زێده‌ڕۆییكردن و زیادگهورهكردنی رووداوه‌كه به‌تایبه‌ت له‌و كاته كه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له ئارادایه.