ناتانیاهۆ وه‌ڵامی پرسیارێكی قورس ده‌داته‌وه
K24 - هەولێر:
پرسیارێك، ناتانیاهۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ 80 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كاتێ تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن)ـی ئه‌مه‌ریكی لێی پرسیی، ئایا به‌رپرسیارێتی شكستی هێرشه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له ئه‌ستۆ ده‌گرێت؟
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌ك كه دانا باش له تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامیداوه، كاتێك لێی ده‌پرسێت، ئایا شكستی هێرشه‌كانی حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل له ئه‌ستۆ ده‌گرێت؟ ناتانیاهۆ له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، ئایا خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا داوایان له فرانكڵین رۆزڤێڵت سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌و وڵاته كرد، كه به‌رپرسیارێتی شكستی هێرشی ژاپۆنییه‌كان بۆسه‌ر به‌نده‌ری بێرڵ هاربێل له‌ساڵی 1941 له ئه‌ستۆبگرێت، كه وایكرد ئه‌مه‌ریكا بچێته ناو جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه.
ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها ده‌پرسێت، خه‌ڵك پرسیارییان له جۆرج ده‌بڵیو بووشی كوڕ كردووه، بۆچی رووداوه‌كانی دوای 11ـی سێپتێمبه‌ر روویدا؟
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "من ده‌زانم پرسیاری قورسم ئاراسته ده‌كه‌ن و به‌رپرسیارێتی رووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی من، من پێم وایه له ئێستا با باسی سه‌ركه‌وتنه‌كان بكه‌ین".
رۆژی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر بنتیامین ناتانیاهۆ له گوتارێكدا رایگه‌یاند، دوای هه‌موو جه‌نگێك، پرسیاری قورس ئاراسته‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌كرێ، منیش یه‌كێكم له‌وان.
دوای رووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبه‌ر، خه‌ڵكی ئیسرائیل له ناتانیاهۆ توڕه‌ن، هه‌روه‌ها حزبه‌كه‌شی (لیكۆد) پاشه‌كشه‌ی جه‌ماوه‌ری كردووه.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە تاكو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 28 هەزار کەسیش بریندار بوون.