هاوژینی سه‌رۆكی ئیسرائیل: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مان له غه‌ززه پچڕاوه
K24 - هەولێر:
كوڕێكی سه‌رۆكی ئیسرائیل له غه‌ززه بێسه‌روشوێنه و له‌مباره‌یه‌وه هاوژینی سه‌رۆكی ئیسرائیل ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مان له غه‌ززه پچڕاوه.
میشال هێرتسۆگ هاوژینی ئیسحاق هێرتسۆگی سه‌رۆكی ئیسرائیل، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، یه‌كێك له كوڕه‌كانی چووه‌ته به‌ره‌ی جه‌نگ له غه‌ززه.
راشیگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌مان پچڕاوه و بێهیواش نیین.
هاوژینی هێرتسۆگ ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، كه كامه كوڕییه‌تی له‌كۆی سێ له كوڕه‌كانی، كه له ئێستادا چووه‌ته به‌ره‌كانی جه‌نگ له غه‌ززه.
پێشتریش ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، تاكو ئێستا له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه، 40 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژراون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە تاكو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 28 هەزار کەسیش بریندار بوون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز