3141 قوتابی و 130 مامۆستا بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون
K24 - هەولێر:
ناوەندی ئاماری فەڵەستین ئاشکرایکرد، 3141 قوتابی و 130 مامۆستا و فەرمانبەری کارگێری لە قوتابخانەکان بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی رابردوەوە كوژراون.
ئهمڕۆ (دووشەممە 13ـی تشرینی دووەمی 2023)، ناوەندی ئاماری فهڵهستین بڵاویكردهوه، 4863 قوتابی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل كوژراون، كه 4613 لە کەرتی غەززە و 250 شیان لە کەناری رۆژئاوا بوون، جگە لەوەی ئیسرائیل 67 قوتابیشی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
ئهو ناوهنده ئاشکراشیکردووە، 45 قوتابخانە زیانی زۆریان بەرکەوتووە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، 50 قوتابخانەی دیکەش کە ئاوارەی تێدا بووه، وێران بوون.
ئەو ناوهنده نەیشاردووهتەوە دەوامی قوتابخانەکان لە رۆژی دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی پهروهرده وەستان و 608 قوتابیش لە خوێندن و فێربوون بێبەشبوون. لەگەڵ ئەوەش 70 باڵەخانەی قوتابخانەی حکومی و 145 باڵەخانەی قوتابخانەی ئۆنروا وەکو ناوەندی ئاوارەکانی غەززە بەکار هاتوون.
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران، لەبەرامبەردا ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی کرد، کە تاكو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس کوژراون و نزیکەی 28 هەزار کەسیش بریندار بوون.
کارزان حەیدەر