بلینکن و کامیرۆن دۆخی فەڵەستین و هاوکارییەکانی ئۆکرانیا و پەیوەندییەکانی چینیان تاوتوێکرد

ئەنتۆنی بلینکن و دەیڤید کامیرۆن
ئەنتۆنی بلینکن و دەیڤید کامیرۆن

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنتۆنی بلینکن و هاوتا بەریتانییەکەی، دەیڤید کامیرۆن، ململانێی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان و پەیوەندییەکان لەگەڵ چین و هاوکارییەکانی ئۆکرانیایان تاوتوێ کردووە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ماتیۆ میلەر گوتی، "ئەنتۆنی بلینکن و دەیڤید کامیرۆن جەختیان لەسەر بەردەوامی پەیوەندی تایبەتی نێوان ئەمەریکا و بەریتانیا و گرنگییان بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی کردەوە".

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رۆژی دووشەممە 13/11/2023، بە فەرمی سوێلا برێڤەرمان وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی، لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەمەش دوای هەڵوێستە توندەکانی لەبارەی پرسی پەنابەران و خۆپێشاندانەکان بۆ پشتگیری لە فەڵەستین، لەجێگای ئەو جەیمس کلێڤەرڵی دەستنیشانکرا.

راشیگەیاند، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا دەیڤ کامیرۆن وەک شوێنگرەوەی کلێڤەرلی دیارکرا، ئەم گۆڕانکاریانە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە کانوونی دووەمی ساڵی 2025 هەڵبژاردنی گشتی لە بەریتانیا بەڕێوەبچێت.