وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ كوردستان 24ه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاند

كاتژمێر 10:00ی ئه‌مشه‌و له‌ كوردستان 24 بینه‌ری ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ بن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/2d65f2a5-0152-4d9e-aadb-a058a9b6ec85/Xalid%20Obeydi%20Peshmerge.ism/manifest

K24 - به‌غدا:

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کوردستان 24 كە بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 10:05 پەخش بكرێت، خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عیراق لە بارەی هەڵوێستی بەغدا لەمەڕ پرسی سەربەخۆیی کوردستان، رایگەیاند: "ئەم هەنگاوە ناگات بە شەڕ و کوشتن لەگەڵ برایانی پێشمەرگە، ئەم بابەتە سیاسییە و پێویستی بە هەنگاوی کرداری زۆر دەبێت، بابەتەکەش پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان، ئێمە ناخزێینە نێو ئەم بابەتەوە، بەڵام دڵنیام هیچ ناکۆکییەک لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە روو نادات".

وەزیری بەرگری عێراق، جەخت لەسەر رۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ دەکاتەوە و دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ، پێویستی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستێکی باڵا هەیە، هێزەکانی پێشمەرگە، پێویستە رۆڵیان لە پرۆسەکەدا هەبێت".