له‌باره‌ی یارییه‌كانی سبه‌ی خولی نایابی كوردستان بڕیاری نوێ دراوه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سه‌ره‌ڕای ناله‌باری كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به كوردستان24ـیان راگه‌یاند یارییه‌كان له رۆژی خۆیاندا ده‌كرێن، به‌ڵام ره‌نگه 3 یاریگه بگۆڕن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2023، سیروان نه‌جمه‌دین سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند هیچ بڕیارێكیان له‌باره‌ی دواخستنی یارییه‌كانی سبه‌ی نه‌داوه، ده‌شڵێت: یارییه‌كان له رۆژی خۆیان ده‌كرێن، به‌ڵام دوو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی هه‌ر یارییه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان سه‌ردانی یاریگه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر زانیان یاریگه‌كه به‌هۆی بارانبارین و كه‌شوهه‌وا گونجاو نییه یارییه‌كه ده‌گوازینه‌وه بۆ سه‌ر یاریگه‌یه‌كی دیكه‌ی چیمه‌نی ده‌ستكرد.
سیروان نه‌جمه‌دین له درێژی قسه‌كانی بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له ئه‌گه‌ری ناله‌باری كه‌شوهه‌وا، یاریی ئاكرێ و هه‌ولێر بۆ نێو یاریگه‌ی سێیه‌می یانه‌ی دهۆك ده‌گوازرێته‌وه، یاریی برایه‌تی و سه‌یدسادقیش له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فرانسۆ هه‌ریری ده‌كرێت، یاریی شێروانه و چوارقورنه‌ش ده‌چێته نێو یاریگه‌ی رزگار مه‌شه‌ی له كه‌لار.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی شه‌قڵاوه له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زاخۆ ده‌كات، هه‌ر چوار یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 14:00 به كاتی هه‌ولێر ده‌كرێن.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی، چوار یاریی دیكه له گه‌ڕی چواره‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رانیه میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، سۆران و دهۆك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ده‌ربه‌ندیخان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، ئارارات و هه‌ندرێنیش له به‌رزاییه‌كانی پیرمام به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.