بانكی ناوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بانكه توركییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ژمار بۆ بانكه عێراقییه‌كان رێككه‌وتن ده‌كات

K24 - هەولێر:
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ بانکە تورکییەکان رێككه‌وتووه بۆ کردنەوەی هەژمار بۆ بانکە عێراقییەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی گواستنەوەی دەرەکی بە یۆرۆ.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) سەرچاوەیەکی رێگه‌پێدراو لە بانکی ناوەندیی عێراق رایگه‌یاندووه، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ بانکەکانی تورکیا رێککەوتووه بۆ کردنەوەی هه‌ژماری بۆ بانکەکانی عێراق بەمەبەستی گواستنەوەی دەرەکی و بەرزکردنەوەی (رصید) بۆ دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی بە دراوی یۆرۆ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته هه‌ر یه‌ك عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و باڵیۆزی تورکیا ل عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی تورکیا و بەڕێوەبەرانی لقەکانی بانکی تورکیا لە عێراق كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، پێشنیازەکانی دیکەش له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕوو و لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە ئەستەنبوڵ بە بەشداری بانکی ناوەندی عێراق و نوێنەرانی بانکە عێراقییەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراقی رێککەوتنەکە بۆ ئاسانکارییه بۆ پرۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا بەتایبەتی کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زۆر بەرزە، هاوكات له‌گه‌ڵ فراوانکردنی دەروازەکانی گواستنەوەی دەرەکی بۆ هاوردەکاران بە دراوی یۆرۆ. جەختیشی کردووه‌ته‌وه، بانکی ناوەندی عێراق کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتووه‌تەبەر کە بەشدار دەبن لە کەمکردنەوەی نرخی دۆلار.