وێستگەی کارەبای قادر کەرەم کرایەوە

K24 - هەولێر:
وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال و دانە غاز بە تێچوونی وێستگەیەکی دابەشکردنی کارەبا لە ناحیەی قادرکەرەم ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2023) وێستگەی دابەشکردنی کارەبای ناحیەی قادرکەرەم كرایه‌وه، كه تێچووه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره و له‌لایه‌ن وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی هیلال و دانە غاز و له‌لایه‌ن هێرۆ جێبه‌جێ كراوه.
له مه‌ڕاسمی كردنه‌وه‌ی وێسته‌گه‌كه‌دا بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی هیلال و دانە غاز و هێرۆ و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی ناوچەکە ئامادەبوون.
کارەبای ناحیەی قادر کەرەم و گوندەکانی بە سێ فیدەرەوە بە وێستگەکە دەبەسترێتەوە و کێشەی کەمیی کارەبا و نزمیی ڤۆڵتییە چارەسەر دەبێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م بایه‌خێكی زۆری به سێكته‌ری كاره‌با داوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌و بواره ئه‌نجام داوه.