توركيا ناوى هه‌كارى بۆ جوله‌مێرگ و شه‌رناخ به نوح ده‌گۆڕێت
حكومه‌تى توركيا بڕیاری گۆڕینی دوو پارێزگای باكووری كوردستانى بۆ قەزا و دوو قەزاشى بۆ پارێزگا ڕاگەیاند.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا بڕیاری گۆڕینی دوو پارێزگای باكووری كوردستانى بۆ قەزا و دوو قەزاشى بۆ پارێزگا ڕاگەیاند.
له بڕیارەكەدا ناوی شارەكانی ھەكاری بۆ جولەمێرگ و شرنا‌خ بۆ نوح گۆڕدرا و گەڤەڕ و جەزیرەش لەشارۆچكەوە گۆڕدران بۆ شار. دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵەكە خەڵكی ناوچه‌كان ناڕه‌زايه‌تييان ده‌ربڕى و پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى گه‌لانيش كه پارتێكى كوردى خاوه‌ن هه‌ژموونى جه‌ماوه‌رييه له باكوورى كوردستان له دژى بڕياره‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه.