سوپای ئیسرائیل كوژرانی ژنه سه‌ربازێكی له غه‌ززه راگه‌یاند
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ـی تشرینی دووه‌می 2023)، سوپای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، ته‌رمی ژنه سه‌ربازێكی ئیسرائیل كه بارمته بوو لای حه‌ماس، له غه‌ززه به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ر له سێ رۆژ به ئیسرائیلی راگه‌یاندووه، ژنه سه‌ربازێكی ئیسرائیل كه له 7ـی مانگی رابردووه‌وه لای حه‌ماس بارمته بوو ، ته‌رمه‌كه‌ی به كوژراوی له غه‌ززه دۆزرایه‌وه.
سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پێشتر حه‌ماس گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاوكردبووه‌وه كه ئه‌و ژنه سه‌ربازه به‌ناوی (نوعا مه‌رتسیانۆ) له ژیاندا ماوه، به‌ڵام له رێگه‌ی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل پێش چه‌ند رۆژێك كوژراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌عی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، سوپای ئیسرائیل ته‌رمی ژنه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی له ژێر چنگی حه‌ماس له غه‌ززه له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شیفا رزگاركرد، كه پێشتر به‌دیل گیرابوو و دواتر گوازرایه‌وه ئیسرائیل.
گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه‌سوكاری (نوعا مه‌رتسیانۆ) ئه‌و ژنه سه‌ربازه ئیسرائیلییه ته‌مه‌ن 19 ساڵه به فه‌رمی له كوژرانی ئاگاداركرانه‌وه.
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 7ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.