کۆمەڵگەی تەندروستی شیفا لە غەززە چۆڵ دەکرێت
K24 - هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی غەززە رایگەیاند، ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی کۆمەڵگای تەندروستی شیفا کردووە.
د. محەممەد زەقووت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی غەززە ئاشکرای کرد، ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی کۆمەڵگای تەندروستی شیفا کردووە، کە 120 بریندار لە ناو نەخۆشخانەکەدا ماوە،و پێنج پزیشک سەرپەرشتی چۆڵکردنی کۆمەڵگاکە دەکەن.
گوتیشی: "هەموومان بەرەو باشووری کەرتی غەززە دەڕۆین".
لە 7ـی ئۆکتۆبەر بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، کە بههۆیهوه زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران، زیاتر لە 240 کەسیش لای حهماس بە بارمتە دەستگیرکراون، لە هێرشەکانی ئیسرائیلیشدا زیاتر لە 13 هەزار هاووڵاتی سڤیل له غهززه کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 15/11/2023، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بۆ سەر نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە دەستپێکرد.
بزووتنەوەی حەماسیش رایگەیاندووە، سەربازانی ئیسرائیل بە تانکەوە چوونەتە ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شیفا و تەواوی بەرپرسیارێتییەکانیش لە ئەستۆی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکایە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین نیگەرانی خۆی رایگەیاند و گوتی: سوپای ئیسرائیل تاوانکارییەکی دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی و تیمە پزیشکی و نەخۆشەکان ئەنجامدا.
ئا: لاڤین عومەر