رامۆن بلێكوا: مێپس كۆڕبه‌ندێكی ناوازه‌یه و ژینگه‌یه‌كی باش ده‌خوڵقێنێت
K24 – هەولێر:
له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی هاوکارمان فەرهاد رەسوڵ، له‌گه‌ڵ رامۆن بلێكوا باڵیۆزی پێشووی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، كه به‌شداره له کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس) كه بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان 24 لە دهۆک بەڕێوەدەچێت، بێلكوا رایگه‌یاند، گرنگی مێپس له‌وه‌دایه، خه‌ڵكی شاره‌زا كۆكراونه‌ته‌وه، تاكو دیدار له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، ئه‌كادیمست، حكومه‌ت و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌كته‌ره جیاوازه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجام بدرێت و گفتوگۆ بكه‌ن.
رامۆن بلێكوا هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مێپس كۆڕبه‌ندێكی باش و ناوازه‌یه، ژینگه‌یه‌كی باش ده‌خوڵقێنێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "سینگفراوانی و ده‌رگاكراوه‌یی گه‌لی كورد هه‌میشه به‌ناوبانگه، هه‌موومان هه‌ست به دڵخۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین كه له كوردستانین".
له‌باره‌ی جه‌نگی حه‌ماس – ئیسرائیل، باڵیۆزی پێشووی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق ده‌ڵێت: "كاتێك كۆنفرانسی مه‌درید له‌ساڵی 1991 به‌ڕێوه‌چوو، من له‌وێ بووم، تاكو ئێستا هه‌مان كێشه (كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین) به‌رده‌وامه و نه‌توانراوه چاره‌سه‌رێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزرێته‌وه".
گوتیشی: "رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ناوچه‌كه بوونی هه‌بوو، به‌هۆیه‌وه دۆخه‌كه كه‌مێك ئاسایی ببووه‌وه". گوتیشی: "ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ئیسرائیل و سعوودیه واژۆ بكرابا، ده‌بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان، بۆیه ئێران هاته سه‌ر هێڵ و ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی دروستكرد".
ده‌شڵێت: "دۆزی غه‌ززه، هه‌ستیارترین و چاره‌سه‌ر نه‌كراوترین دۆزه له ناوچه‌كه، كه تاكو ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، بۆیه جه‌نگی حه‌ماس - ئیسرائیل په‌یوه‌ست بوو به نزیكبوونه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل، حه‌ماس پێی وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووبدات، ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا".
له‌باره‌ی دۆخی عێراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئه‌وروپا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، هێرشی میلیشیاكان له عێراق بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هۆشدارییه بۆ سوپای ئه‌و وڵاته، كه پێویسته واشنتن وه‌ڵامی توندی هه‌بێت، به‌هیوام شتێك روونه‌دات سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بگۆڕێت. گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا نه‌یویستووه رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزانه ببێته‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ربكات".
تایبه‌ت به پرسی نه‌وت و بودجه له عێراق، ناوبراو باسی له‌وه كرد، قه‌یرانی دارایی تا ئێستا به‌رده‌وامه، كه به‌هۆی هه‌ندێ نادیاری و لێڵی ده‌ستووری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ندێ مادده‌ی ده‌ستووریش له‌لایه‌ن به‌غداوه فه‌رامۆشكراوه و جێبه‌جێیان ناكات.
چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2023) لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان – دهۆک لە رۆژانی (19-21ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەدەچێت.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە مێپس، 19ی ئەم مانگە لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک بە بەشداری زیاتر لە 150 کەسایەتی سیاسی و شارەزای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، کە کوردستان24 سپۆنسەری میدیایی دەکات.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پانێلی بەڕێوەدەچن کە تایبەتن بە ئەجێندای چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە بریتی دەبێت لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاری ئەمنی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕانەکانی کەشوهەوا و رووبەرووبوونەوەی ئالنگارییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکان.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رێکدەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، ئەمساڵیش چوارەمین کۆڕبەند بەڕێوە دەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هوشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەیان کەسایەتی دیکە بەشداری دەکەن.
لەسەر ئاستی عێراق، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەها ئەعرەجی، جێگری پێشووتری سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەندین کەسایەتی دیکە لەسەر ئاست و پسپۆری جیاواز بەشدارن لە کۆڕبەندەکە.
لە دیارترین کەسایەتییە نێودەوڵەتییەکانی بەشداربوو لە مێپس 2023، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، نازم زەهاوی، وەزیری پێشووی گەنجینەی بەریتانیا، ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق و محەممەد مەهدی ئەکەر، وەزیری پێشووتری خۆراک و کشتوکاڵی تورکیا و چەندین کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی و پسپۆر لە بوارەکانی ئاشتی، ئاسایش و تەکنەلۆژیای زانیاری و هتد.