بەغدا ئاماده‌یه قه‌واڵه‌ی دارایی بۆ پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌ربكات

K24 - ھەولێر
به‌نكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی دارایی داوا بكات، ئه‌وان وه‌كو به‌نكی ناوه‌ندی عێراق ئاماده‌ییان هه‌یه قه‌واڵه‌ی دارایی له‌باره‌ی پاره‌ی جوتیارانه‌وه ده‌ربكه‌ن.
قه‌واڵه دارایی، بریتیه له چه‌كێكی به‌نكی كه به‌نكی ناوه‌ندی ده‌ریده‌كات و ده‌توانرێت كڕین و فرۆشتنی پێوه‌بكرێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مۆڵه‌تی 10 رۆژی دایه حكوومه‌ت بۆ دانی پاره‌ی جوتیاران، حكوومه‌تیش ره‌زامه‌ندی داوه به‌وه‌ی 50% پاره‌كه به كاش و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی به چه‌كی به‌نكی بدات، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌تیكرده‌وه.