به‌هۆی پێكانی ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید فیفا هاته ده‌نگ

به‌پێی یاساكانی فیفا هه‌ر یاریزانێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تووشی پێكان ببێت به‌و مه‌رجه‌ی پێكانه‌كه‌ی له 28 رۆژ زیاتر بێت ئه‌وا فیفا به‌پێی مووچه‌كه‌ی قه‌ره‌بووی یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
به‌هۆی پێكانی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان فیفا ناچاره ده‌یان ملیۆن یۆرۆ بدات به یانه‌كان.
گاڤی ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا دوایین یاریزان بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تووشی پێكانێكی قورس بوو، به‌جۆرێك به‌ستره‌كانی ئه‌ژنۆی پچڕاوه و ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و یاریزانه كۆتایی هاتووه.
به‌پێی یاسای فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان هه‌ر یاریزانێك له كاتی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووشی پێكان ببێت و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌شی له 28 رۆژ زیاتر بێت ئه‌وا فیفا به ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو به‌پێی مووچه‌ی یاریزانه‌كه به پاره قه‌ره‌بووی یاریزانه‌كه ده‌كاته‌وه.
به‌پێی یاسای فیفا هه‌ر یاریزانێك زیاتر له ساڵێك به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تووشی پێكان بێت و داببڕێت ئه‌وا فیفا تا حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ قه‌ره‌بووی مووچه‌ی یاریزانه‌كه ده‌كاته‌وه و له‌دوای ئه‌و ساڵه چیدی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه.
نێیمار دا سێلڤا یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی ئه‌مساڵ تووشی پێكانێكی قورس بوو له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل ئه‌م وه‌رزه‌ش بۆ ئه‌و یاریزانه كۆتایی هاتووه و نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له یارییكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام فیفا ناتوانێت به‌پێی مووچه‌كه‌ی قه‌ره‌بووی نێیمار بكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ هیلالی سعوودی مووچه‌ی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه نزیكه‌ی 12 ملیۆن و نیوه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا فیفا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو ده‌دات به هیلال و دواتر به‌پێی مووچه‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.
ئێدوارد كاماڤنیگای یاریزانی ریال مه‌دریدیش یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی قه‌ره‌بووه‌كه‌ی فیفا ده‌یگرێته‌وه و به‌پێی مووچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئه‌وا یانه‌ی شاهانه له دوای رۆژی دوازده‌ی مانگی داهاتوو بۆ هه‌ر رۆژێكی دابڕانی یاریزانه فڕه‌نسییه‌كه له یارییكردن فیفا به بڕی 20 هه‌زار و 548 یۆرۆ ده‌دات به ریال مه‌درید كه ئه‌گه‌ر كاماڤینگا بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته داببڕێت ئه‌وا ریال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا 863 هه‌زار یۆرۆ قه‌ره‌بوو وه‌رده‌گرێت.
له‌به‌رامبه‌ر پێكانه‌كه‌ی ڤینسیۆس جۆنیۆریش له‌گه‌ڵ به‌رازیل، فیفا ملیۆنێك و نیو یۆرۆ ده‌داته ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ پێدانی به‌شێك له مووچه‌كه‌ی.
دوای پێكانه‌كه‌ی گاڤی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، فیفا بڕیاری داوه 5 ملیۆن یۆرۆ بداته بارسێلۆنا.
ئه‌م یاسایه‌ی فیفا تا ساڵی 2026 درێژ ده‌بێته‌وه و بڕیاره له‌دوای ئه‌و ساڵه ئیدی گۆڕانكاری له یاساكه بكرێت و به جۆرێك بڕی پاره‌ی قه‌ره‌بوو له یه‌ك سال له حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆ به‌رز بكرێته‌وه بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ.
