فڕۆكەخانەی دوبەی داخرا
K24 – ھەولێر
لەنێو فڕۆكەخانەی دوبەی ئاگر لە فڕۆكەیەك كەوتەوە و بەوھۆیەوە فڕۆكەخانەكە داخرا.
بە گوێرەی زانیارییەكان فڕۆكەیەكەی ئیماراتی لەكاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی دوبەی تێكشكا و ئاگری لێكەوتەوە، بەم ھۆیەوە فڕۆكەخانەكە داخرا.
ھێڵی ئاسمانی ئیمارات رایگەیاند: "ئەو فڕۆكەیەی كە ئاگری لێكەوتووەتەوە 275 سەرنشینی تێدابووە، سەرجەم سەرنشینانی نێو فڕۆكەكە سەلامەتن".
ھەروەھا ئاشكراكرا، ئەو فڕۆكەیە لە ھیندستانەوە بەرەو ئیمارات ھاتووە، بەر لە نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی دوبەی تێكشكاوە و ئاگری لێكەوتووەتەوە.